بە هۆی بۆردوومانی کەشتییەکی ئێرانی بە هەڵە دەیان کوژراوی لێکەوتەوە
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند له ئه‌نجامی رووداوێك له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌و وڵاته و له‌كاتی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانی هێزه ده‌ریاییه‌كان له ده‌ریای عومان، لایه‌نی كه‌م یه‌كێك له ئه‌ندامانی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران گیانی له‌ده‌ستداوه و چه‌ندانی دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك کە هێزێ دەریایی سوپای ئێران (ئەرتش) بڵاوی کردووەتەوە، ئەو ڕووداوە دوێنێ یەکشەممە 2020.5.10 لە کەناراوەکانی “بەندەر جاسک و چابەهار”ی سەر بە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران ڕووی داوە.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی فرانس پرێس كه له ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی گواستۆته‌وه، رووداوه‌كه له كاتی مانۆڕێكی سه‌ربازی له ده‌ریای عومان روویداوه كاتێك موشه‌كێك به هه‌ڵه به‌ر كه‌شتیه جه‌نگییه‌كه كه‌وتووه.