مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئەو شاندەی حكوومه‌ت كۆدەبێتەوە كە ھەفتەی رابردوو سەردانی بەغدای كردبوو.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ده‌ززگایی میدیایی خواكوڕك بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، كۆده‌بێته‌وه‌ و ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان له‌ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، له‌دواین سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی نیشاندا‌ سه‌رده‌م مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ڕاده‌ستی به‌غدا بكات.

ئه‌و شانده‌ كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی كۆبوونه‌وه‌ به ‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

Back to top button