بینالی یلدرم لەگەڵ هەریەك لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بەجیا كۆدەبێتەوە

خواكوڕك

ئەمرۆ 8ی 1ی 2017 سەرۆك وەزیرانی توركیا پاش سەردانەكەی بۆ بەغدا كاتژمێر12ی ئەمشەو گەیشتە پایتەختی هەرێمی كوردستان وا بریارە ئەمرۆ لەهەولێر لەگەڵ هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كۆببێتەوە.

رۆژی شەممە 7-1-2017، بینالی یڵدرم بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پاشان لەگەڵ فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆمار و دواتریش لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە، كاتژمێر 12:00 ی شەویش گەیشتە هەولێر.

شابانی باسە تاوەكو ئێستا هیچ میوانێك لە بەغدا شەو نەماوەتەوە بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی میوانە دبلۆماسیەكانی بەغدا ئەو شارە بەجێ دلێن، بەگوێرەی زانیاری سەرەتایەكان تەوەی گفتوگۆی نێوان بارزانی و بینالی یلدرم بریتی دەبێت پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، بریتین لە دوو تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی بارزانی و یلدرم دەبێت.

Back to top button