لە كۆی 850 ملیار دیناری مووچە فەرمانبەران 500 ملیاری بۆ زۆنی سەوزە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك لەهەرێمی كوردستان 165 هەزار خانەنشنی نایاسایی هەیە، 100 هەزار خانەنشن لە یەكێتی دا خانەنشن كراوە، مانگانە لەرێگای ئەو خانەنشینە نایاسایانە بەشێكی زۆری پارە لە بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان دەچێت بۆ ئەو خانەنشینە نایاسایانەی یەكێتی”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، یەكێتی لیستێكی هەیە بەناوی رێكخراوەكان كە 40 هەزار كەسە بەشی زۆریشیان بەناوی پلە باڵا لەناو وەزارەتەكاندا دامەزراون بەشێوەیەكی نایاسایی ، كۆی ئەو 40 هەزار كەسە لە بودجەی گشتی و مووچەی فەرمانبەران دەچێت بۆ یەكێتی”.
جگە لەوانە بەشێكی زۆر فەرمانبەرانی سلێمانی لە رێگای كۆمیتە و مەڵبەندەكانی یەكێتی لەسەر بنەمایی وەڵائی حزبی دامەزراون، لە سلێمانی دا هیچ یەكێك لە حزبەكانی تر لە بچووكترین بەرپرسیاریەتی كە بەرێوەبەری قوتابخانەكانە، تا جێگرەكەشی جگە لە یەكێتی هیچ حزبێكی تر نین”.
ئەمە جگە لەوەی كۆی كۆمپانیاكانی یەكێتی دەستیان گرتووە بەسەر هەموو پرۆژەكانی ناو شاری سلێمانی، هەموو پرۆژەیەك لە سلێمانی لەچوارچێوەی قورغكاری كۆمپانیاكانی یەكێتی بەرێوە دەچێت، وەك دروست كردنی شەقامی سەد مەتری لە سلێمانی كە كۆمپانیا نۆكان دەستی بەسەر داگرتووە و سەر بە یەكێتیەو 5جار زیاتر لە دروست كردنی شەقام لەهەولێر داوای پارە دەكات”.
تەواوی دەروازە سنوریەكانی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ و رووسوماتەكانی تر كە داهاتەكەیان دەبێت بۆ هەولێر بگەرێتەوە، لەرێگای وەسڵ دەنێردرێت بۆ وەزارەتەكان و حكومەت لە هەولێر بەڵام یەك دیناریی بۆ هەولێر ناگەرێنرێتەوە، یەك پرۆژەشی پێ ئەنجام نادرێت، لەو بارەیەوە عەلی حەمە ساڵح ئاشكرا كردووە كۆی ئەو داهاتانەی سلێمانی تەنها لەرێگا وەسڵ دەگەرێتەوە بۆ هەولێر یەك دینار ناگەرێنرێتەوە هەولێر كەسیش نازانێت ئەو پارەیە لەداهاتی سلێمانی چی لێدێت”.
كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە لە بۆ زۆنی سەوز هەناردە دەكرێت 400 ملیۆن دۆلارە، كە بەم شێوەیە دابەش بووە،
مووچە : 315 سێسەد و پازدە ملیۆن دۆلار .
• خەرجی کارەبا : 36 ملیۆن دۆلار.
• بودجەی بەکاربردن ( تەشغیلی ) : 36.5 ملیۆن دۆلار.
• بەشی سلێمانی لە خەرجییە سیادییەکانی هەرێم ( مووچە و شایستە داراییەکانی پەرلەمانتار و وەزیر و پلە تایبەتەکان ) : 12.5 ملیۆن دۆلارە”.
كۆی ئەو پارەیەی كە لەهەولێرەوە دەنێردرێت بۆ سلێمانی سەدا 52ی كۆی بودجە و مووچەی كوردستانە ئەوە لەكاتێكدایە، كە داهاتی ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی لە مانگێکدا 80 ملیۆن دولارە كە تەنها لەرێگای وەسڵەوە دەنێردێت بۆ هەولێر و بە پارە یەك دیناریش بۆ هەولێر نانێردرێت، كە بۆ بەكاربردنی شاری سلێمانی بدرێتەوە پارێزگا و پرۆژەی پێ ئەنجام بدات ناچار حكومەتی هەرێمی كوردستان 36 ملیۆن دۆلاری بۆ زۆنی سەوز تەرخان كردووە، كۆی 80 ملیۆن دۆلارەكە، دەچێتە گیرڤانی بەرپرسانی حزبی لە شاری سلێمانی، كە عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكرای كردووە”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر یەكێتی لە 16ی ئۆكتۆبەر بۆ بەرێوەبردنی هەرێمی سلێمانی تیمێكی هەڵسەنگاندنیان ئامادە كرد، بەڵام بەپێی داتا و تەواوی داهاتەكانیان هەڵسەنگاند دڵنیابوون كه سلێمانیان پێ بهڕێوه ناچێت، چونكه مووچه 850 ملیارییهكهی كوردستان 500 ملیاری بۆ سنووری سلێمانییه.