پەرلەمانتارێکی پارتی: بڕیارە کازمی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

دای ئەوەی  شاندی هەرێم سەردانی بەغدای کرد بۆ خەرجکردنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانیان كردووه‌ته‌ راسپارده‌ و داویانه‌ته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی تازه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ بدات، چاوه‌ڕوانیشن كازمی بڕیاری ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات.
ئه‌حمه‌د سه‌فار په‌رله‌مانتاری پارتی و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه‌، له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان دانیشتون و باسیان له‌وه‌ كرد، كه‌ گفتوگۆی زۆریان له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی عێراق كردووه‌ و هه‌موو ئه‌نجامه‌كانیان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ كردۆته‌ راسپارده‌ و داویانه‌ته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی تازه‌ی عێراق مسته‌فا كازمی و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر بدات”.
سه‌فار وتیشی: چاوه‌رێ ده‌كرێت وه‌ڵامی كازمی ئیجابی بێت و بڕیاری ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات، چونكه‌ بڕیاری دا كه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی عێراق بدرێت، بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ بڕیار له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌دات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیار دراوه‌ چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌بێت تاوه‌كو ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان

Back to top button