سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق لە سلێمابی کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی لە سلێمانی کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
دوای كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی كۆماری فیدراڵی عێراق راگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، له کۆبوونەوەکەیاندا باس له پێشهاته سیاسیيه‌کانی عێراق کرا و هه‌ردوولا به گرنگیيه‌وه جه‌ختيان له پێویستيی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناکۆکیيه‌کان کرده‌وه به ئاراسته‌ی هێنانه‌کایه‌ی ئارامی و ئاوڕدانه‌وه له ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌کان به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه.
هەر بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، به بایه‌خه‌وه باس له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتيی مستەفا كازمی کرا و “داكۆكييان له پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکو‌مه‌تى فيدراڵدا کرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و کارکردن بۆ دابين‌کردنی گوزه‌ران و ته‌ندروستيی هاووڵاتیان، هه‌روەها له‌پێناو تێکشکاندنی پاشماوه‌کانی تیرۆر و سه‌قامگیريی ئه‌منی له هه‌موو ناوچه‌کانی عێراقدا”.
سەرەڕای چاره‌سه‌ركردنی کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور، بەتایبەتیش یەكلاكردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرانبەران، لە کۆبوونەوەکە باس له پێویستيی یه‌کڕیزی و خاوکردنه‌وه‌ی گرژیيه‌کان له عێراق کرا “به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌موو هێز و تواناکان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی و بژێويی خه‌ڵک و ئه‌نجامدانی چاکسازيی بنه‌ڕه‌تی ته‌رخانبکرێن و له‌بری ناکۆکی و ململانێی ته‌سک، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور خزمه‌تی خه‌ڵک و داخوازیه‌کانیان بکرێت”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق جه‌ختیان له يه‌كڕيزى و ته‌بايى له هه‌رێمی کوردستان كرده‌وه، به جۆرێك هه‌موو لایه‌نه‌کان دوور له گرژی و ئاڵۆزی، تواناکانیان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی پێویستيی هاووڵاتیان و دابينكردنی بژێویان و سه‌قامگیريی سیاسی و ئه‌منی، ته‌رخان بکه‌ن.