لاھورو پێغەمبەر درۆزنەكەو لامەركەزیەت

ئەردەڵان ئەحمەد
لە دێیەكی دورە دەست كابرایەكی ساختەچی خۆی لە خەڵكی سادەی دێیەكە دەكاتە پێغەمبەروبە فێڵەكانی زۆرینەیان قەناعەت پێدێنێت،ھەواڵ دەدرێتە والی،والیش دەنێرێتە دوی،كابرا دێنن و لە گەڵیدا بیست پیاو دێنە خزمەتی والی،دەیان لای ڕاستی پێغەربەرە درۆزنەكەو دەكەی دیكە لای چەپی دەگرن،والی لە كابرا توڕە دەبێت و پێی دەڵێت:تۆ داناڕزێی خۆت لەو خەڵكە سادە كردووە بە پێغەمبەرو فریوت داون؟
پێغەربەرە درۆزنەكە دەڵێ :والی بەڕێز من پێغەمبەرم و موعجیزەشم ھەیە!
والی داوای موعجیزەی لێدەكاو پێغەربەرە درۆزنەكەش پێشوەخت كاری خۆی كردووە بۆیە دەڵێت :گەورەم والی ببینە،كابرای ساختەچی لا دەكات بەلای دە كەسی دەستە ڕاستی و تێكڕا دەسەڕن،دواتر لا دەكاتە لای دەستە چەپی و دە كەسی دەستە چەپی دەبۆڕن
جا پێغەربەرە درۆزنەكە دەڵێت:گەورەم والی من پێغەمبەری ئەم كەرو گایانەم
جا ئێستا لاھور ڕۆڵی ئەو پێغەربەرە درۆزنە دەبینێت دە ڕۆژنامە نوسی لەدەستی چەپی داناوەو دە ھەرزە سیاسیش لای دەستی ڕاستی و دەیەوێت بەسەڕین و وەڕینی چواردەوری بڕوای پێ بكرێت كە فریادڕەسی شارێكی شكۆداری وەك سلێمانیە
پرۆژەی لامەركەزی بۆ سلێمانی نە حەرامەو نە كوفرە،ئاخر كێ حەز بە گەشەكردن و بوژانەوەی سلێمانی ڕەمزی شۆڕش و قوربانی ناكات؟
دواتر لە بودجەی ھەرێم 52٪‏ بۆ ئەو دەڤەرەیە خێرە تا ئێستا ھەر وێرانە؟
ئەی خێرە بڕی 315 سێسەد و پازدە ملیۆن دۆلار بۆ موچەی موچەدارانی دابین دەكرێت و ئێوە ھەر باسی ناعەدالەتی جوگرافی دەكەن؟
ئەوەش بۆستێ كە 12،5 ملیۆن دۆلار موچەی خانەنشینی پلە باڵاكانە كە ھەندێكیان ڕێگەی ھیچ فەرمانگەیەك جگە لە بانك نازانن.
وێڕای ھەموو ئەوانە ئامان عاقڵمەندو خەمخۆرانی شار نەكەن ئەو شارە كە شكۆی نەبەردیە بدەنە دەست ئەو پێغەربەرە درۆزنە بیستی لای چەپ و ڕاستی !!
Back to top button