لە هەولێر کەسێکی دیکەی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆبا چاکبووەوە

دوای ئەوەی دوێنێ سێ کەس لە سنوری پارێزگای هەولێر چاکبوونەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی کەسێکی دیکەی راگەیاند.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە ئەمڕۆ کەسێکی دیکەی تووشبووی کۆرحنا چاکبووەوە و بەمەش کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۹۷) کەس.

 

دەقی تەندروستی هەولێر

 

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۹۷) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱۱ی ئایاری ۲٠۲

Back to top button