دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یێندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه له كۆبوونه‌وه‌و هه‌نگاوه‌کانی دوای پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و پێویستيی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌کانیان تاوتوێکرد. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یێندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
لە راگەیێندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆماری عێراقدا هاتووه كه، له کۆبوونەوەکەیاندا باس له پێشهاته سیاسیيه‌کانی عێراق کرا و هه‌ردوولا به گرنگیيه‌وه جه‌ختيان له پێویستيی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناکۆکیيه‌کان کرده‌وه به ئاراسته‌ی هێنانه‌کایه‌ی ئارامی و ئاوڕدانه‌وه له ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌کان به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه له کۆبوونەوەکە نێچیرڤن بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح به بایه‌خه‌وه باس له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتيی مستەفا كازمی کرا و “داكۆكييان له پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکو‌مه‌تى فيدراڵدا کرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و کارکردن بۆ دابين‌کردنی گوزه‌ران و ته‌ندروستيی هاووڵاتیان، هه‌روەها له‌پێناو تێکشکاندنی پاشماوه‌کانی تیرۆر و سه‌قامگیريی ئه‌منی له هه‌موو ناوچه‌کانی عێراقدا”.
سەرەڕای چاره‌سه‌ركردنی کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور، بەتایبەتیش یەكلاكردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرانبەران، لە کۆبوونەوەکە باس له پێویستيی یه‌کڕیزی و خاوکردنه‌وه‌ی گرژیيه‌کان له عێراق کرا “به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌موو هێز و تواناکان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئارامی و بژێويی خه‌ڵک و ئه‌نجامدانی چاکسازيی بنه‌ڕه‌تی ته‌رخانبکرێن و له‌بری ناکۆکی و ململانێی ته‌سک، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور خزمه‌تی خه‌ڵک و داخوازیه‌کانیان بکرێت”.