ڕاگەیێندرواێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
راگه‌یێندراوێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه وڵات. رایده‌گه‌یێنێت كه ئەگەر کاتی هاتنەوەیان 20 رۆژ پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بێت کە لە 9ی ئاب ئەنجامدەدرێت، دەتوانن تاقیکردنەوەی خوولی یەکەمی وەرزی دووەم ئەنجامبدەن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌دره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دا هاتووه: ئەگەر کرانەوەی فڕۆکەخانەکان کەوتە پاش 9ی ئابی 2020، ئەوا قوتابیان دەتوانن تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم ئەنجامبدەن، کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان دیاریدەکرێت، بەمەرجێک پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 بێت، ئەگەر قوتابی دەرنەچێت، دەرفەتی هیچ تاقیکردنەوەیەکی دیکەی نابێت.
سەبارەت بە قوتابیانی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر نەیانتوانی پێش 11ی تەمموزی 2020 ئامادەبێت، ئەوە خوولی یەکەم بە نەهاتوو هەژماردەکرێت و پێویستە لە خوولی دووەم لە 1ی ئەیلوولی 2020 تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدات، بەمەرجێک مافی بەشداربوونی لە تاقیکردنەوە گشتییەکان وەرگرتبێت.