له‌ نزیك موسل فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی عێراق چه‌ند بنكه‌یه‌كی داعشی بۆردوومانكرد

 

لیوای پشتیوانانی مه‌رجه‌عیه‌تی عێراق سه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون كه‌ پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی تیرۆرستی له‌ شاری موسڵ داڕشتبوو .

هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه‌ی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی راشیگه‌یاند به‌ پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ر به‌ لیوای پشتیوانانی مه‌رجه‌عیه‌تی عێراق، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق دوو مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له‌ گوندی سقوڕات و دۆڵی سه‌رسار له‌ باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كرده‌ ئامانج كه‌ پلانی ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرشی تیرۆرستییان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی حه‌زه‌ڕ له‌ به‌شی باشووری رۆژئاوای شاری موسڵ داڕشتبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق سه‌رجه‌م چه‌كدارانی داعش له‌ گوندی سقوڕات و دۆڵی سه‌رسار كوژران، هاوكات ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی و پێداویستی سه‌ربازی تیرۆرستانیش گڕی گرت.

Back to top button