ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی هێرش تووند دەكاتە سەر باڵی دەسترۆیشتووی ناو حزبەكەی

خواكوڕك
 
لەمیانی رێورسمی خەڵات بەخشین بە پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هێرشی كرده‌ سه‌ر باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی و ئاشكرای كرد، دۆخی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتی خراپه‌ و پێشمه‌رگه‌كان خه‌باتیان كرد و ئێسته‌ خه‌ڵكانێك بوونه‌ته‌ كوێخا له‌ نێو یه‌كێتیدا.
 
محمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە لەكاتی رێورسمی خەڵات بەخشین بەسەر پێشمەرگە دێرینەكانی لقی گەرمیانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دیرینەكانی یەكێتی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی، ئه‌وه‌ ئێوه‌ بوون ته‌مه‌نی خۆتان و جه‌سته‌ی خۆتان كرده‌ قوربانی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌سانێك بوونه‌ته‌ كوێخا كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماندوو نه‌بوونه‌ و خه‌باتیان نه‌كردووه‌ و هاتوونه‌ته‌ سه‌ر حازری.
 
هەروەها محمود سەنگاوی لەسەر دۆخی پێشمەرگە دیرینەكانی ناو یەكێتی هەرەشە دەكات و دەلێت چیتر ناكرێ ئه‌و ناحه‌قیانه‌ قبووڵ بكرێ، ئێوه‌ برسی بن و كه‌سانێك به‌ تێكۆشانی ئێوه‌ پله‌ و پۆستی به‌رزیان وه‌رگرتووه‌ و ئه‌مڕۆ ئاوڕ له‌ ئێوه‌ ناده‌نه‌وه‌، هەروەها گوتیشی كه‌ زۆر كه‌س پێشمه‌رگه‌ نه‌بوونه‌ و كه‌مئه‌ندامیش نه‌بوون، ئێسته‌ كراون به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی تر.
Back to top button