نوێترین ئامارە تایبەت بە کۆرۆنا لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاو کرایەوە

 

لە ڕاگەیاندراوی ژمارە 77 ی خۆیدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24کاتژمێری ڕابردوو لە بارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، هیچ حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

 

دەقی راگەیەندراوی ژمارە 77ـی وەزارەتی تەندروستی:

 

  1. کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٣٩٠) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١١٧) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٩٩) لە هەولێر، (١٣٦) لە سلێمانی، (٥٨٠) لە دهۆك، (٢) لە ڕاپەرین. وە (٩٢٧٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١١) هاووڵاتی بوو.

 

  1. پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٩٧٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٢٣) هەولێر، (٢٥١) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٥٠) هەلەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٤٠٢٤) پشکنین بووە)

 

  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی بۆ دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١١ ئایار ٢٠٢٠

Back to top button