بەرهەم ساڵح بۆ چارەسەری کێشەکان پێشوازی لە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا دەکات
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، ئەمشەو د. بەرهەم ساڵح ، سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ لە سلێمانی پێشوازی لە کورەکانی نەوشیروان مستەفا کردووە .
لەو دیدارەدا کە چیا و نمای کوڕی نەوشیروان مستەفا تەیدا ئامادە بوون ، لە سەر کێشەکانی ئەمڕۆی نێوان هەرێم و بەغدا قسە کراوەو ، بەرهەم ساڵح داوای لێکردوون رۆڵ بگێڕن لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ناوچەکە