خۆپیشاندان لە دژی حکومەتەکەی کازمی دەستی پێکرد

 

خۆپیشاندەران داوای دەستگیرکردنی هادی عامری و قەیس خەزعەلی دەکەن

 

لە شەش پاریزگای عێراق و یەک لە هەرە گرینگەکان واتە لە بەغداش خۆپیشاندەران ڕژانەوە سەرشەقامەکان و داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی دەکەن .

 

بە پێی ئەو ڤیدیانەی لە سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندنە عەرەبیەکانەوە بڵاو کراونەتەوە ، هەر ئێستا لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندەران دروشمی دژی حکومەتەکەی کازمیان بەرز کردۆتەوە .

 

خۆپیشاندەران ڕایان وایە ئەم حکومەتەش ، هاوبەشێکە لە ئەمریکا و ئێران و هیچ خێر و بێری بۆ گەلانی ناو عێراق نابێت ، چونکە تا ئێستا دووکەسی سەرەکی و تاوانبار کە دەستیان لە ڕژانی خوێنی لاوانی عێراقی دا بووە دەستگیر نەکراون .

 

خۆپیشاندەران ڕاستەوخۆ ناوی هادی عامری و قەیس خەزعەلی  وەک بکوژانی سەرەکی ناودەبەن ودەڵێن مادام ئەو حکومەتەش توانای دەستگیر کرانی ئەوانی نییە ، واتە حکومەتێکی کارتۆنییە و دەبێت هەڵوەشێتەوە

Back to top button