چەکدارانی داعش دەغل و دانی دەشتی مخمور و چیای قەرەچۆغ ئاگر تێبەردەدەن
بە سەدان دۆنم پووش و پاوان و گەنمی تازە پێگەیشتووی جوتیاران لە دەشتی مەخمورو چیای قەرەچۆغ ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەستی چەکدارانی داعش ئاگر دراو تا ئێستاش بڵێسەی ئاگرەکە بەردەوامە .
ئاگرەکە دەغل و دانی گوندەکانی (پیرداود، سوان، گەڕەسۆر، تاڵانیان ) گرتۆتەوەو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش ، بە هۆی بەرفراوانی ئاگرەکە توانای کوژانەوەیان نەبووە .