یەكێتی لە هەڵگرتنی پارێز بەندی ئەندامێكی لە پەرلەمانی عێراقدا بێدەنگە
دوای ئەوەی كە داواكاری گشتی لە بەغدا داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكات كە پارێز بەندی لەسەر هەرێم كەماڵ ئاغا هەڵگیرێت، یەكێتی كە لەكوردستان هەڵوێستی تووندی دژی پەرلەمانی كوردستان وەرگرتووە، لە بەغدا بێدەنگە و هیچ هەڵوێستێكی نیە، بە تاكرە و تێكدانی پرۆسەی سیاسی و نەمانی ئازادی سیاسیش ناوی نابات”.
سەرچاوەیەك پێشتر بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” داواكاری گشتی داوای لە پەرلەمانی عێراق كردووە لەسەر وەرگرتنی بەرتیل و پێدانی بەرتیل هەرێم كەماڵ ئاغا ئەندانی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق پارێز بەندی لەسەر هەڵگیرێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كەپێشتر لە هەرێمی كوردستانیش پارێز بەندی لەسەر ئەندام پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان هەڵگیرا بەڵام كاردانەوەكانی یەكێتی وەك كاردانەوەكانی ئێستا نیە چونكە یەكێتی لە بەرامبەر پەرلەمانی عێراق بێدەنگە و لەبەرامبەر پەرلەمانی كوردستان هەڵوێستی تووندی وەرگرتووە”.