پێنج له‌ سوودەکانی خواردنی “ته‌حین” بزانه‌

یەکێك لەخواردنەکانی بەیانی بریتیی لە (تەحین)، کە لەپێکھاتەکانی (گوێزو کونجی) بەرھەم دەھێندرێت.

شارەزایان دەڵێن: دەنکی کونجی و روونەکەی کە لەلای خۆمان بە تەحین ناسراوە سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە، ئەگەر مرۆڤ بەبەردەوامی خواردی ئەوا خۆی دەپارێزێت لەچەندین نەخۆشی و دەبێـتە خاوەن تەندروستیەکی باش.

1. رۆنی کونجی راستەوخۆ دەچێتە نێو بەشی چاڵاککردنی خانەکانی بەرگری لەش.

2. رێگەی دەگرێت لە زەبحەی سینگ و دڵ دەپارێزێت لە رەقبوون خوێنبەرەکان و پاڵەپەستۆی خوێن کەم دەکاتەوە.

3. تەحین یارمەتیدەرە بۆ فراوان کردنی موولولەکانی خوێن و سییەکان و رێگە دەگرێت لە تووشبوون بە رەبۆ.

4. تەحین رێگە دەگرێ لە تووشبوونی برینی گەدەو دوازدەگرێ.

5. یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی ووزە لە جەستەی مرۆڤ، واتا خواردن دەکات بە ووزە.

Back to top button