تەقینەوەیەكی تر لەبەغدا سەدریەكانی كردە ئامانج
خواكوڕك
جارێكی تر لە گەرەكێكی بەغدا سەدریەكان دەكرێتە ئامانج و ئەمەش لەچەند رۆژی رابدوودا چەندین جار تەقینەوە تیرۆرستیەكان كە بەردەوام داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لەتەقینەوەكان پێشان دەدات دوو بارە دەبێتەوە،
تەقینەوەیەك له گه‌ڕه‌كی شوعله، له نزیك بازاڕێكی میللی روویدا و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و 4 دیكه‌ش بریندارن.
لە نزیک بازاڕێکی سەوزە و میوەفرۆشتن لە رۆژهەڵاتی بەغدا تەقینەوەیەک روویدا و کوژراو و برینداری لێكەوتەوە.ھەر لە ھەفتەی رابردوو لە 5 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویدا و به‌هۆیه‌وه 9 كه‌سی دیكه كوژران و برینداربوون و هه‌ندێك له سایته عێراقییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌موو رۆژێك ته‌قینه‌وه لە به‌غدا رووده‌ده‌ن.