سێرجیۆ رامۆس: وڵات پێویستی به تۆپی پێیه

یانه‌كانی لالیگای ئیسپانی ده‌ستیان به ئاماده‌كاریه‌كان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ست به یاریی كردن بكه‌نه‌وه و چاره‌نووسی ئه‌م وه‌رزه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، سێرجیۆ رامۆس ده‌رباره‌ی ئه‌مه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
پێگه‌ی گۆڵی به‌ریتانی لێدوانێكی سێرجیۆ رامۆسی كاپیتانی ریال مه‌دریدی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌و به‌رگریكاره گوتویه‌تی:وڵات پێویستی به تۆپی پێیه، چونكه ئه‌مه وه‌كو ئابووری پشتگیری وڵات ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ی هاوڵاتیان پێویستیان به‌وه‌یه له‌م بارودۆخه دوور كه‌ونه‌وه كه هه‌یه.
رامۆس له به‌رده‌وامی قسه‌كانی گوتویه‌تی:من له‌گه‌ڵ مردن پێشبركێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی لالیگا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستپێبكاته‌وه، ئێمه پێویسته مه‌شقی به‌رده‌وام بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڤایرۆسه دووربین.