هاتوچۆی سلێمانی : واده‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل درێژده‌كرێته‌وه

بریارە وادەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبیل بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژ بکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لۆدێکی زۆر لەسەر بەشی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل هەیە، بریاردراوە هەفتەی داهاتوش تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بەردەوام بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی پێشنیازی داوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم، تاوه‌كو واده‌كه‌ی بۆ زیاتر له‌مانگێك درێژبكرێته‌وه.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، تەنیا لەیەك ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامدا (400) مامەڵەی تۆماری یەکەم جاری ئۆتۆمبێل ئەنجامدراوە.

Back to top button