خه‌لكی كه‌ركووك په‌یامێك ئاراسته‌ی چه‌ند لایه‌نێك ده‌كه‌ن
دانیشتوانی كوردی خه‌لكی كه‌ركووك په‌یامێك ئاراسته‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كان ده‌كات كه هه‌وله‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه و له‌و دۆخه رزگاریان بكه‌ن، په‌یامه‌كه‌ی خه‌لكی كه‌ركووك دوای ئه‌وه‌هات كه كه‌ركووك به هۆی خیانه‌تی یه‌كێـتی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی داگیر كرا.
پاش داگیر كردنی كه‌ركووك شاره‌كه به حوكمی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به جۆرێك ده‌سه‌ڵاته‌كه دژ به كورد به‌كار ده‌هێت رۆژانه خه‌لكی كورد ده‌كوژرێت، ئه‌مه‌ش خه‌لكی كه‌ركووكی ناچار كردووه كه په‌یامێك ئاراسته‌ی ده‌سه‌لاتداران بكه‌ن هاوكاریان بكه‌ن تا له‌و دۆخه رزگار بكرێن.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیاد بوونه‌ی جووله‌ی تیرۆریستانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رۆژانه خه‌لكی كورد به هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه ده‌كوژرێت و رووبه‌ڕووی توند‌و تیژی ده‌بنه‌وه.
بۆ سەرۆک کۆماری عێراق
بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی
بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی
بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بۆ شەش ئەندام پەرلەمانە کوردەکەی کەرکوک
بۆ هەموو دەسەڵاتدارنی کورد
ئێمە وەک خەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە دوای ڕوداواکانی 16ئۆکتۆبەر هیچ کەسێک خۆی بە خاوەنمان نازانێت ، نزیک سێ ساڵە بە هەموو جۆرێک و هەر جارێک و بە بیانوێک سوکایەتیکمان پێ ئەکەن بێ ئەوەێ هیچ کەسێک بێتە جواب لەسەرمان ، ماوەیەکی کەمیشە دەستکراوە سوتاندنی بەروبومەکانمان و بە تاڵان بردنیان کە ڕەنچی جەندین ساڵمانە جگە لەوەش تەنها لەماوەی ۱٥ ڕۆژدا ۱۳ کەس شەهید کراون یان ڕفێندراون کە کوردی ڕەسەنی ناوچەکەن ، داوا لە هەموو لایەنە کوردیەکان ئەکەین واز لە شەڕی یەکتر بێنن هەرچی زووە بێنە خەت و بەهانامانەوە بێن و چارەسەری کێشەکانمان بکەن و چیتر بەرگەی ئاوەرەیی و کوشتن ناگرین.
تکایە هەر کەس خاوەن ویژدانە لای خۆی بڵاوی بکاتەوە.