فازل میرانی: ئەو پارتانەی باڵیان هەیە، لە خۆیانەوە تەماشای ئەوانی دیکە دەکەن و پێیان وایە هەموو پارتێک باڵی هەیە
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سنوری قه‌زای ئاكرێی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كه ئیداریهكهی ناوچه‌كه‌و به‌رپرسانی حزبی ناوچه‌كه كۆبووه‌وه و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهوانیدات رایگه‌یاند پارتی هیچ باڵ و گروپێكی نییه و هه‌موومان یه‌كین و ته‌نیا یه‌ك سهرۆكیشمان هه‌یه ئه‌ویش سه‌رۆك بارزانییه.
سكرتێیر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پارتانەی باڵیان هەیە، لە خۆیانەوە تەماشای ئەوانی دیکە دەکەن و پێیان وایە هەموو پارتێک باڵی هەیە. هه‌روه‌ها گوتیشی په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه خراپ نییه وه‌كو هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌یه‌وێ
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا فازل میرانی گوتیشی نێچیرڤان بارزانی وەکو جێگری سەرۆکی پارتی و د. بەرهەم وەکو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بێ گومان کاریگەریان لەسەر پارتەکانیان دەبێت.
روونیشکردەوە، لە رابردوو ساردی نێوان پارتی و یەکێتی بەهۆی دۆخی سیاسی ناو یەکێتی بوو، ئێستا کە ئەو پارتە سەرکردایەتی نوێی هەڵبژاردووە، رێڕەوێکی نوێی هەیە، ئەو رێڕەوە دەبێت هاوشێوەی مام جەلال مامەڵە لەگەڵ پارتی بکات.