گوته‌بێژی كۆشكی كرملین تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو  

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاره‌سه‌ری دایه‌ز

دیمیتری بیسكۆڤ گوته‌بێژی كرملین ڕایگه‌یاند كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌. بیسكۆڤ له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس له‌ ڕووسیا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زۆرتر له‌و باره‌وه‌ ڕوون بكاته‌وه به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌ پێش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیای بینیوه‌‌.

پێشتریش میخائیل میشۆستین سه‌رۆك وه‌زیران ڕووسیا و ڤلادیمێر یاكۆشیڤ وه‌زیری بیناسازی و خاتوو ئۆلگا لیۆبیمۆڤا وه‌زیری ڕۆشنبیری و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی دۆمای ڕووسیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبوون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

جێی باسه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤارۆسی كۆرنا له‌ڕووسیا زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ڕۆژ نییه‌ ده‌ هه‌زار تووشبووی نوێ له‌و وڵاته‌ تۆمارنه‌كرێت.

Back to top button