“پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش

 

لەوپەیامەی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە بنکەی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن بە کولتووری کوردی و بەتایبەتی پاراستنی کولتوور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی ئێزدی.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

 

بەبۆنەی بیست و حەفتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی بنکەی لالش، پیرۆزبایی لە سەرۆک  و ئەندامانی بنکەکە و گشت خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم ، هیوادارام لە کار وچالاکی خۆیاندا هەمیشە سەرکەوتووبن.

 

بنکەی لالش مێژوویەکی بەرچاوی هەیە لە خزمەتکردن بە کولتووری کوردی و بەتایبەتی پاراستنی کولتوور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی ئێزدی . دەستخۆشی وپشتگیریی لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی بنکەکەتان دەکەم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

2020/5/12″

 

بنکەی لالش
Back to top button