سەرۆک وەزیرانی عێراق  چەند بڕیاری نوێ دەردەکات

 

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  چەند کاندیدێک بۆ چەندین وەزارەتی گرینگ دیاری دەکات کە تا ئێستا بە هۆی ململانێی لایەنە سیاسییەکانی عێراق یەکلا نەکرابوونەوە .

 

وەک لە بەڵگەکاندا دەردەکەوێت ، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی داد،

وه‌زیری دارایی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی نه‌وت،

وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زیری رۆشنبیری،

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی راسپارد.

 

پێویستە بگوترێت ئەو پۆستانە ‌ بەهۆی  ناكۆكی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی  له‌سه‌ر كاندید کردنی وەزیرەکان ، نه‌توانراوه‌ كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌  دیاری بکرێت ‌‌.

 

دەقی فەرمانەکان بە بەڵگەوە لێرەوە دەبیندرێن

 

Back to top button