ئه‌و پیاوه‌ی له كه‌ركوك ده‌یگوت دز ژنه‌كه‌میان كوشتووه، پۆلیس شتێكی دیكه ده‌ڵێت
خواكوڕك
رۆژی 2/1/2016 رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری كه‌ركوك روویدا و تیایدا ژنێك له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا، و هاوسه‌ری ژنه‌كه‌ش له دۆسیه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان گوتووبوی، دز هاتۆته سه‌ریان و ژنه‌كه‌ی كورشتووه.
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كانی پۆلیس كه كه‌ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 8/1/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئەو رووداوە له‌رێگەی كامێرای چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به‌درێژایی ئه‌و شه‌وه هیچ كه‌سێك هێرشی نه‌كردووەته سه‌ریان و كه‌س نه‌چووه‌ته ماڵیان، بۆیه گومانه‌كان له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
له لێكۆلینه‌وه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك هاتووه، سه‌ره‌تا هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر نكۆڵی كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دانی به‌وه‌دا نا كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی هه‌بووه و هه‌ر ئه‌و شه‌وه بووه‌ته شەڕیان و ئه‌ویش به چه‌قۆ هێرشی كردووەته سه‌ری و كوشتوویه‌تی، پاشانیش خۆی به‌ستووه‌ته‌وه،و تاوه‌كو به پۆلیس بڵێت هێرشكراوه‌ته سه‌ریان.