لە هەولێر ٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گەڕانەوە سەر ژیانی ئاسایی

 

 

دلۆڤان محەممەد فاتح بەرێوەبەری تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاک بوونەوتەوە و دەگەرێنەوە سەر ژیانی ئاسایی  .

 

لە هەمان ڕاگەیاندراودا ئاماژە بەوە کراوە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و دواتریش ئه‌نجامدانی پشكنینی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ئه‌و 3 تووشبووانه‌، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان نیگه‌تڤ ده‌رچوون و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

 

لە کۆتاییڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەی گشتی چاک بوونەوەکان لە هەولێر دەکات  کە تا ئیستا ٢٠٠ کەس چاک بوونەتەوە

Back to top button