بەرپرسانی پارتی و یەکێتی داوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان دەکەن

 

 

لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان چەندین بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی داوای ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان هەر دووک لا دەکەن  و پێیان وایە نوێ کردنەوەی  ڕێکەوتنەکان دەتوانێت چارەسەری گرژییەکانی ئێستا بکات .

 

لەمبارەوە سۆران جەمال تاھیر – ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی دەڵێت : بڕیاری ئاسایی کردنەوەی گرژییەکانمان لە گەڵ پارتی داوەو و رێکەوتنەکانیش نوێ دەکەینەوە .

 

هاوکات حەسەن جەباری ، گارگێڕی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ڕای وایە ، هۆی پەرەپێدانی گرژییەکانی نێوانیان میدیاکانن ، دەنا تا ئەو ڕادە لێک تێنەگەیشتنمان لە نێوان دا نییە .

 

ئەو لێداونانەش دوای ئەوە بە ڕاگەیاندن کرا کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکدا بۆ سلێمانی و کۆبوونەوە لە گەڵ بەرهەم ساڵح ، پێداگر بوون لە ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە و چارەسەری هەموو کێشەکان لە بەرژەوەندی گشتیدا .

Back to top button