سوید : پزیشکێکی کورد بە هۆی کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
لە دوای ڕاگەیاندنی ئاماری گشتی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢/٥/٢٠٢٠ی وەزارەتی تەندروستی وڵاتی سوید ، دەرکەوت کە پزیشکێکی کوردی کەرکوکی لە ناو ئاماری مردووانی ئەمڕۆی کۆرۆنای ئەو وڵاتەدایە .
پزیشکەکە کەسێکی کەرکوکییە بە ناوی ( رێبەر زەند ) ، تەمەنی ٦٢ سالان بووەو بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی یەک هەفتەدا گیانی لە دەست داوە