نێچیرڤان بارزانی و بیناڵی یلدرم له‌كۆبوونه‌وه‌دان

خواكوڕك

شه‌وی دوێنی 7/1/2017 بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 8/1/2017 كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد و به‌پێ زانیاریه‌كان، پرسه‌كانی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و توركیا تاوتوێ ده‌كرێت.

له‌وباره‌وه‌ برێت ماكگۆڕك نێرده‌ی تایبه‌تی ئۆباما بۆ شه‌ڕی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، هەبوونی هاوئاهەنگی لەنێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توركیا و عێراق یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی بواری ئەمنی لە ناوچەکەدا.

برێت مەکگۆرک، لەڕێی توویتێکەوە ئاماژە بەوە دەکات سەردانەکەی بیناڵی یڵدرم بۆ عێراق گرنگە و پێویسته‌ په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام بێت بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌.

 

15910383_1227864787293598_1253616167_n 15941867_1227864790626931_1832480557_n 15942147_1227864783960265_1866687168_n

Back to top button