کرێی خوێندنی خوێندنگە ئەهلییەکان کەم دەکرێتەوە
د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا کرێی خوێندنی خوێندنگە ئەهلییەکانی کەم کردەوە گوتیشی کرێی سێ مانگیش نابێت وەربگیرێت .
بەپێی ئەم بڕیارە ، كرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی “2019-2020” به بڕی 10% داشكاندنی بۆ كراوه و پاره‌ی خواردن و گواستنه‌وه‌ی مانگه‌كانی “1،2،3″ی ئه‌مساڵ نابێت لە قوتابییەکان وەربگیرێت .
روونیشی دەکاتەوە ئەو بڕیارە ئەو قوتابیانە ناگرێتەوە کە دایک و باوکیان بەرپرس و پلە باڵای حکومەتن .
لە کۆتاییدا هاتووە، پێویسته سه‌رجه‌م خوێندگاکان پابه‌ندی گرێبه‌سته‌كانیان بن له‌گه‌ڵ مامۆستا و فهرمانبهرانیاندا ، مووچه‌كانیان وه‌ك له گرێبه‌سته‌كاندا هاتووە پێیان بدرێت ، دەنا لە ساڵی داهاتوو مافی وه‌رگرتنی هیچ قوتابیه‌كیان نابێت و ئیزنی کارکردنیان لێ وەردەگیرێتەوە