گەنمی جوتیاران لە سنووری گوڵاڵە ئاگری تێبەربوو
لە سنووری پاریزگای دیالە و لە گوندێکی سەر بە ناحیەی گوڵالە بە هۆی تۆپبارانی داعش دەغل و دان و گەنمی جوتیاران ئاگری تێبەر بووەو تا ئێستاش بەهۆی مەترسی لە هێزەکانی داعش کەس نەیتوانیوە بچێت پێش بە خەساری زیاتر بگرێت .
وەک شایەتحاڵان باسیان کردووە گوللە هاوەنێک کەوتۆتە نێو پەرێزە گەنمێک و بۆتە هۆی ئاگر کەوتنەوە و هاوکاتیش دەنگی تەقە بەردەوامە و کەس ناوێرێت بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەردانی ئەو شوێنە بکات .