دیارترین ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی تینوو بوون لەكاتی بەرۆژووبووندا

لەمانگی رەمەزاندا ڕۆژووانان ئەوەندەی ترسیان لەتینووبوون هەیە ئەوەندە لە برسێتی ناترسن، بۆیە پێگەی “ئێم ئێس ئێن” عەرەبی لەهاوینی رابردوودا راپۆرتێكی ئامادە كردووە و هەندێك لەو خواردن و خواردنەوانەی دیاری كردووە مرۆڤ تینوو دەكەن، ۆیە لێرەدا و بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە دووبارە دەیانخەینەوە بەرچاو.

شووتی
ئەوەی سەیرە، كە شووتی لەو خواردنانە بێت، كە دەبنە هۆی تینوو بوون، لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە، كە ئەمە وادەكات كەسەكە زوو زوو میز بكات، هەرئەمەشە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەگەر بەبڕێكی زۆر بخورێت ئەوە ببێتە هۆی وشكبوونەوەی جەستە.

چا
هەر خواردنەوەیەك كافایینی تێدابێت لەوانە چا و قاوە ئەوە دەبنە هۆی زوو میزكردن و دواتر مرۆڤ هەست بە تینوێتی دەكات، لەبەر ئەوەی بەشێوەیەكی بەردەوام میز دەكات و ئەو شلەی لەناو جەستەیدایە دادەبەزێت، هەروەك چۆن كافایین كار لەسەر خێراوشككردنەوەی جەستە دەكات.

مەعدەنووس
مەعدەنووس دەچێتە چوارچێوەی ئەو خواردنانەی میزهێنەرە، بەڵام خواردنی برێكی كەم لێی گرفت دروست ناكات.

نان
نان برێكی زۆر خوێی تێدایە، لەبەر ئەوەی ڕێنمایی نادرێت بەوەی لەكاتی پارشێودا برێكی زۆری لێبخورێت.

كێك
هەویركارییەكان بەهەموو جۆرەكانییەوە لەكاتی زیادەرەویكردن لە خواردنیان دەبنە هۆی هەستكردن بە تینوێتی.

سوپ
لەگەڵ ئەوەی سوپ لەپێكهاتەكانیدا بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە ئاو دەبەست، بەڵام لەڕیزی ئەو خواردنانەیە، كە میزهێنەرە و دەبێتە هۆی وشككردنەوەی جەستە.

پڕۆتین
ئەو ژەمە خۆراكییانەی بڕێكی زۆر پڕۆتینی تێدایە ئەوە لەكاتی پرۆسەی هەرسكردندا بڕێكی زۆر ئاو بەكاردەبات، كە ئەمەش دەبێتە هۆی وشكبوونەوە و دواجار هەستكردن بە تینوێتی.

Back to top button