مێسی: بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پارە دەبەخشێتە نەخۆشخانەکانی ئەرجەنتین

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەفسانە زیندووەکەی بارسا، لە ڕێگەی ڕێخکراوەکەیەوە “مێسی فاوندەیشن” بڕی 500 هەزار یۆرۆ دەبەخشێتە شەش نەخۆشاخانەی جیاواز لە ئەرجەنتین وەک هاوکارییەک بۆ کۆنترۆڵکردن و بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-19. ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵەمەتێکدا لە ژێر ناونیشان (پێکەوە لە پێناو تەندروستی ئەرجەنتین).

پارەکە، وەک لە ڕۆژنامەی asی ئسپانیدا هاتووە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆپارێزی و ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی.

مێسی جاری یەکەم نییە پارە دەبەخشێت لە دوای سەرهەڵدانی پەتاکەوە، پێشتریش بۆ هەمان مەبەست، بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ هاوکاری بارسێلۆنا و ئەرجەنتینی کردووە.

Back to top button