هه‌ولێر : گەنجێك بە ئۆتۆمبیلەکەی دوو هاوڵاتی کوشت و باوکی ڕادەستی پۆلیسی کرد

شەوی ڕابردوو لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر ئۆتۆمبیلێکی جۆری لاندکرۆزەر( وەنه‌وشە)ی ڕەش کە چەند گەنجێکی تێدابوو خۆی کێشا بە دوو هاوڵاتیدا و تەرمەکانیان پارچە پارچە بوو.

له‌سه‌ر ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مەتری لە نزیک شوێنی ترافیك لایتی عەینكاوه‌ی پێشوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندكرۆز كه‌ كه‌سیَكی گه‌نج لێی ده‌خوڕی و كۆمه‌لیك گه‌نجی دیکەی لەگەڵدا بووە، بە خێراییەکی زۆر کە بە 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا مەزەندە دەکرێت، خۆی كیشاوە به‌ دوو كه‌سی پیاده‌ كه ‌ده‌په‌ڕینه‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كه‌ و هه‌ردووکیانی پارچه‌ پارچه‌كردووە.

به‌وته‌ی فازل حاجی، دوای كاره‌ساته‌كه‌ ئۆتۆمبیه‌كه‌ نه‌وه‌ستاوە و رایکردووە، دواتریش خۆی کێشاوە بە سێ ئۆتۆمبێلی دیکەدا و زیانی ماددیشی بە هەرسێكیان گه‌یاندووه‌”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكراشیكرد كه‌ له‌وكاته‌ی له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی شۆفێره‌كه‌دا بوون، باوكی شۆفێره‌كه‌، كوڕه‌كه‌ی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە”.

Back to top button