به سهرپهرشتی مهسرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێك کۆدەبێتەوە
بڕیارە کاتژمێر 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند تەوەرێك کۆببێتەوە.
بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، سەرەتا لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە باس لە بارودۆخی دارایی دەکرێت و دواتر ئەنجامی کۆبونەوەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەخرێتە ڕوو.
هەروەها لە کۆبونەوەکەدا لەلایەن وەزیری داد و سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانەوە چەند پرۆژە یاسایەك دەخرێتە ڕوو.