بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێک بۆ شوفێران دەردەکات
دوای ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ راگەیێندرا و هاووڵاتیان بەشێک لە مامەلەکانی پەیوەست بە هاتوچۆ دواخست بۆیە هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بەو مامەڵانەی لەكاتی قەدەغەی هاتوچۆدا نەتوانراوە جێبەجێبكرێن، بڕیارێكی دەركرد.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا کە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە ئەو مامەڵانەی بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە كەوتونەتە سزاوە، تا رۆژی 1-6-2020 هیچ سزایەكی دارایی نایانگرێتەوە.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندبووە “داوامانكردوە ئەو مامەڵانەی لەكاتی قەدەغەی هاتوچۆدا نەتوانراوە نوێبكرێنەوە و سزای سەریان لابرابو، لابردنی سزاكە درێژبكرێتەوە، چونكە هەموو هاووڵاتیان ناتوانن لە رۆژێكدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان”.