وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندی قوتابیان رادەگەیێنێت
دوای ئەوەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی فەرمی لە هەرێمی کوردستان وەستا هەر بە هۆی کۆرۆنا خوێندن لە زۆرنەی جیهان وەستا، بەو هۆیەوە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیارک لە بەرژەوەندی قوتابیانی قوتابخانە ئەهلیەکان رادەگەیێنێت.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی وزاریدا چەند بڕیارێكی لەبارەی كرێی خوێندنی ئەمساڵ لە قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەكان دەركرد و بەپێی فەرمانەكە، كرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 بە بڕی 10% داشكاندنی بۆ كراوە، هەروەها پارەی خواردن و گواستنەوەی مانگەكانی 1، 2 و 3-ی ئەمساڵیش لە قوتابیانی ئەو ناوەندانەی خوێندن وەرناگیرێت.
بەپێی فەرمانەكەی وەزیری پەروەردە، بڕیارەكە ئەو قوتابیانە ناگرێتەوە، كە دایكیان یان باوكیان پلەی باڵای حكومەتیان هەبێت.
جەختیشكراوەتەوە، پێویستە سەرجەم ئەو ناوەندانەی خوێندن پابەندی ناوەڕۆكی گرێبەستەكانیان بن لەگەڵ مامۆستا و فەرمانبەرەكانیان و موچەكانیان وەك ئەوەی لە گرێبەستەكاندا هاتوە، بۆیان خەرج بكەن، ئەگەرنا، ساڵی داهاتوو مافی وەرگرتنی هیچ قوتابییەكیان نابێت.