گوته‌بێژی پارتی: هه‌والێكی میدیاكانی یه‌كێتی به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ری خه‌ندانی یه‌كێتی هه‌والێكی له‌ باره‌ی كاندید كردنی دڵشاد بارزانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كاندید كراوه‌، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵه‌كه‌ی بەدرۆ خستەوە.

مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووه‌ کە لەبارەی پشک و بەرکەوتەی پارتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ، ماڵپەڕی (خەندان) هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە، گوایە دڵشاد بارزانی کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.

گوتەبێژی فەرمیی پارتی : ”ئێمە ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە بەھیچ شێوەیەک راستی تێدا نییە، وەک چەندین جاریش دووپاتمان کردووەتەوە، پێویستە دەزگاکانی میدیا پشت بە سەرچاوەی دروست ببەستن و خۆیان لە هەواڵی ناڕاست، بەدوور بگرن“.

Back to top button