راگەیێندراوێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی خوێندنی ئۆنلاین

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خسته‌ سه‌ر كرتی خونێندن له‌ سه‌رتا سه‌ری جیهان ئه‌مه‌ش وایكر كه‌ وڵاتانی جیهان به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین درێژه‌ی به‌ خوێندن له‌ قوتابخانه‌و زانكۆكاندا و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو نه‌وه‌ستانی خوێندن پێشنیاری درێژه‌ پێدانی خوێندنی ئۆنلاینی خسته‌ جێبه‌جێكردن و له‌م چوار چێوه‌یه‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند بڕیارێكى بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ زانكۆكانیان به‌شێوه‌ى ئۆنلاین درێژه‌یان به‌ خوێندن داوه‌.

– وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕای دەگەیه‌نێت، ئەو قوتابى و خوێندكارانه‌ى کە زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە، ئەو ماوەیەى کە لە ناوەوەى وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە، بۆیان ئەژمار دەکرێت و دەخرێتە سەر ماوەى مانەوەیان لە دەرەوەى وڵات، کە تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواکارى و بەڵگەنامەى فەرمى پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن.

– سەبارەت بەو قوتابى و خوێندکارانەى کە گەڕاونەتەوە زانکۆکانیان پرۆسەى خوێندنیان ڕاگرتوو ەو بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە، ئەوا لە دواى دەستپێکردنەوەى خوێندنیان، ماوەى مانەوەیان لە ڕاگرتنى خوێندنیان زیاد دەکرێت بۆ ماوەى خوێندن و مۆڵەتى خوێندنەکەیان.

– ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانکۆکانیان ڕانەگیراوە ئەوا بەپێى یاسا و ڕێنوێنییه‌ کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.

 

Back to top button