گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبکرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/جوتیار-عادل.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌یان به‌سه‌ر دابه‌شكرا به‌ڵام تا ئێستا زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌و،گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشنەکردنی مووچە بۆ کەمبوونەوەی داهاتی حکومەت، دابەزینی نەوت و نەناردنی بودجە لەلایەن بەغداوە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: “هەموو هەڵێک دەدەین پێش جەژن مووچەی هەموو وەزارەتەکان بدەین”.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا : ” دابەزینی نرخی نەوت وایکردووە داهات زۆر کەمببێتەوە و کورتهێنانێکی زۆر لە داهاتی هەرێمی کوردستاندا هەیە”.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “لە مانگەکانی داهاتوودا مووچە بەگوێرەی داهات رێکدەخەینەوە . هەر داهاتێکیش لەبەردەستماندا بێت بۆ مووچە تەرخانی دەکەین”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه (“حکوومەتی هەرێم لە هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی خۆیدا لامه‌ركه‌زیه‌تیرایگەیاندووە و بڕوای بە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەیە و بەڵێن دراوە و جێبەجێ دەکرێت. ئەمە تەنها بۆ پارێزگایەک نییە و بۆ هەر چوار پارێزگایە”.
گوته‌بێژی حكومه‌ت راشیگه‌یاند كه له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دەستوور بنچینەی چارەسەری کێشەکانمان دەبێت