پلاسخارت: گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ترین گرفت و كێشه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئێستا‌ و داهاتووی عێراق

 

نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی دۆخی عێراق ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و تێیدا دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ترین گرفت و كێشه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئێستا‌ و داهاتووی عێراق

جینین بلاسخارت له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ دۆخی سیاسی و ئابووری و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنانی كوێت داوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پرسی په‌تای كۆرۆنا و خۆپێشاندانه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌ نێو ڕاپۆرته‌كه‌ی دا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه‌

. له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، كه‌ سیسته‌می ته‌ندروستی عێراق له‌ هه‌ره‌س و داڕمانێكی گه‌وره‌دایه‌ به‌رانبه‌ر به‌ په‌تای كۆرۆنا و پێویستی به‌ كۆمه‌كی به‌ په‌له‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی خه‌ڵك له‌و په‌تا ترسناكه‌ ڕزگار بكرێت.

Back to top button