عێراق 119 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 2 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ڕایگه‌یاند كه 119 كه‌سی دیكه له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگه‌كانی عیراق تووشی كۆرۆنا بوون و 3 تووشبوویش به ڤایرۆسه‌كه مردن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ڕوونیشی كرده‌وه كه له بیست و چوار كاتژمێری ڕابوردوودا پشكنین بۆ 14283كه‌س كراوه‌و كۆی ئه‌وانه‌ی تا ئێسته پشكنینان بۆ كراوه گه‌یشتووه‌ته 136640.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ 119 تووشبووی نوێ تۆماركران له‌وانه 35 له ڕه‌سافه‌و سی و 4 كه‌رخ و سێزده له شاری پزیشكی و 32 له به‌سره‌و دوو له سه‌ماوه‌و 1 له دیاله‌و 2 له نه‌ینه‌وا. هاوكات 1 له ڕه‌سافه‌و 2 تووشبوو له شاری پزیشكی مردوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له راپۆرتێكدا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند سیسته‌می ته‌ندروستی عێراق له هه‌ره‌س و داڕمانێكی گه‌وره‌دایه به‌رانبه‌ر به په‌تای كۆرۆنا و پێویستی به كۆمه‌كی به په‌له هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی خه‌ڵك له‌و په‌تا ترسناكه ڕزگار بكرێت.