حزبوڵا بەرەو لیستی تیرۆری جیھانی

تا دێت ھەنگاوەكانی وڵاتانی ئەوروپی بۆ گۆشەگیركردنی حزبوڵای لوبنانی توندتر دەبێت و ھەریەك لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەو ڕوەوە دەست پێشخەری دەكەن

ماریان فێندت ئەندامی پارلەمانی ئەڵمانیا دەڵێت ھەریەك لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا خەریكی گەڵاڵە كردنی بەرنامەیەكن بۆ ئەوەی حزبوڵای لوبنانی لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپی بخرێتە لیستی تیرۆر.

ئەو پارلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا كە كۆدەنگی ئەوروپی ھەیە و لە ئایندەیەكی نزیك حزبوڵا دەخرێتە لیستی تیرۆری وڵاتانی ئەوروپی

Back to top button