یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دەکەوێتە یەکشەممە
سعوودیا : ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 رۆژی پڕ دەبێت و رۆژی بیست و چواری مانگیش کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە وەک یەکەم رۆژی جەژن دیاری کراوە .
سعوودیا بە رۆژمێری کۆچی کار دەکات ، ڕۆژی 24ی ئەم مانگە، كە دەكاتە ڕۆژی یەك شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال-ی كۆچی و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
هەر بەپێی ڕۆژمێرەكە، ڕۆژی 24ی نیسان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان بووە و ڕۆژی 17ی ڕەمەزان هاوكات بووە لەگەڵ یادی شەڕی (بەدر) و شەوی 26 لەسەر 27ی ڕەمەزان، كە هاوكاتە لەگەڵ شەوی 19 لەسەر 20ی ئایار دەبێتە شەوی 27ی ڕەمەزان و شەوی قەدر.