داعشە زیندانیکراوەکان لە هەرێمی کوردستان لە لایەن تیمێکی هاوبەشی عێراقی –نێودەوڵەتی دادگایی دەکرێن

 

 

دیندار زێباری رێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات بڕیاردرا تیمێكی دادوەریی نیشتمانی لەسەر ئاستی عیراق بۆ كاركردن لەگەڵ تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (بونیتاد) پێكبێت ، بە ئامانجی  هەماهەنگی نێوان  دادوەرانی عیراقی لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو تاوانانەی لەلایەن ڕێكخراوی داعشەوە ئەنجام دراون  كە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەگەنە ئاستی س تاوانی سەرەکی وەکوو(تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانی كۆمەڵكوژی)

 

وا بڕیارە ئەم تیمە کە دادورانی هەرێمی کوردستانیش لە خۆ دەگرێت لە ناوەراستی ساڵی داهاتوو دەست بە دادگایی کردنی تاوانبارزانی داعش بکات کە لە هەرێمی کوردستان لە زیندان دان .

Back to top button