كۆرۆنا ھاوكاری داعشە لە عێراق

 

بەرپرسی ھێزەكانی نەرویج ڕایگەیاند كە پەتای كۆرۆنا ھاوكاری چەكدارانی داعش بووە لە عێراق و لەو ماوەشدا برەویان بە چالاكی خۆیان داوە دژی سوپای عێراق

 

كۆڵۆنیۆڵ شتاین غرونغستاند ئاماژەی بەوەدا كە چەكدارانی داعش لە ناوچە كشتوكاڵیە دورەكان بنكەی سەربازیان داناوەو ڤایرۆسی كۆرۆنا پێی نەگەیشتووە بەڵام بە ھۆی سەرقاڵی سوپاو لاوازی ئابوری عێراقەوە كۆرۆنا بۆتە پاڵپشت و ھاوكاری بۆ داعش

 

چەكدارانی داعش ماوەی سێ مانگێكە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشور زیانێكی زۆریان لە ھێزەكانی عێراق داوە

Back to top button