داعش بەنیازە عێراق بکاتەوە شەڕگەی سەرەکی
كۆلۆنیل شتاین گرونگستاد، فهرماندهی یهكهی سهربازی نهرویجی له عێراق، پیلانی نوێی داعش ئاشکرا دەکات .
ئەو فەرماندەیە لە لێداونێکدا بۆ رۆژنامەی ” فی جۆ ” ی نەرویجی دەڵێت چەکدارانی داعش بۆ جارێکیتیرش ئامانجیانە عێراق بکەنەوە شەڕکەی سەرەکی خەلافەتەکەیان ، هۆکاری ئەو بڕیارەش پاشەکشەی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە لە عێراق بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە .
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات دیارترینی ئەم بۆچوونەوەش دەگەرێتەوە بۆ گڕتێبەردانی ناوچە کشت و کاڵییەکان عێراق و خۆ مەلاسدانیان لەو ناوچانە .
لە کۆتاییدا باس لە زانیاریەکانی هەواڵگری دەکات و دەڵێت ، داعش لە ئێستادا خەریکی گواستنەوەی سەنگەرەکانیان لە سووریاوە بۆ عێراق .