یەكێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە

خواكوڕك
جێگری ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا (زیگمار گابریێل) بۆ گۆڤاری “دێرشبیگل”ی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر پلانی ده‌ست پێوه‌گرتن له ناوچه‌ی یۆرۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ر كاتێكی تر زیاتره و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپاش كارێكی مه‌حاڵ نییه.
جێگری ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركل هەروەها دەلێت پرسیارم له ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كرد، پێویسته ئه‌ڵمانیا چیتر بكات، له كاتێكدا فڕه‌نسا ڕێگه‌ی داوه نیوه له سه‌دی بودجه‌ی كورتهێنانی دارایییه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو مارین لۆبان بوو به سه‌رۆكی وڵاته‌كه چی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی گه‌شه‌سه‌ندووی ڕاسته توندڕه‌وه‌كان له فڕه‌نسا هەورەها دەلێت تا ئێسته وه‌ڵامه‌كانم نه‌بیستووه‌ته‌وه، حزبه‌كه‌ی گابرێیل به وردی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ڕاوێژكار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا پارێزگاران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه مێركل ده‌توانێ رێككاری دارایی وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ خۆشگوزه‌رانی ئابووری.
هەروەها دەلێت هه‌وڵی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن فڕه‌نسا و ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه كه مه‌ترسی سیاسی له‌ته‌ك ئه‌م پرسه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت.